گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیا سەریهەڵدا



 

چەند ڕِۆژێكە گرژی سەربازی لەسەر سنوورەكانی نێوان دوو گەورەترین وڵاتی جیهان لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان چین و هیندستانەوە سەریهەڵداوە كە دوو گەورەترین دەوڵەتی كیشوەری ئاسیان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ڕەوش ئارامە لەسەرسنوورەكانی نێوان چین و هیندستان بەشێوەیەكی گشتی، هەردوولایەن پارێزگاری لەدیالۆگ دەكەن.

پێشتر ڕاجنات سینگ وەزیری بەرگری هیندستان ڕایگەیاند، چین هەوڵ دەدات ڕەوشی ئێستای سنوورەكان بەشێوەیەكی تاكڕەوانە بگۆڕێت بەتایبەت لە هیمالایا.

ڕاشیگەیاند، لە نۆی دیسەمبەر سووپای چین هەوڵی گۆڕینی ڕەوشی ئێستای سنوورەكانی داوە لە ڕێگای دەستدرێژیی بۆ سەر هێڵی كارای ناوچەی یانگستی سەر بە هەرێمی تاوانگ.

سەرچاوە هیندستانییەكان ئاشكرایانكرد، چەند ڕۆژی ڕابردوو پێكدادانی تووند لەنێوان سووپای چین و هیندستاندا ڕووی داوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ناوبەناو شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیادا ڕوویداوە بەدرێژایی 3500 كیلۆمەتری سنوورەكانیان لەناوچەی لاداخ لە باكووری هیندستان.

لە 2017 هیندستان لای خۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوەی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە هەرێمی ستراتیژی بۆتان لە هیمالایان ڕاگرت بە ئامانجی سەركەوتنی گفتووگۆكان بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە.

ناكۆكییەكانی چین و هیندستان لەسەر هەرێمی لاداخ لە خۆرئاوا و ئۆروناشال برادیش لەخۆرهەڵاتە، جەنگێكی كتوپڕ لەنێوانیاندا لە 1962ڕوویدا، لەوێ سووپای هیندستان تێكشكا.

سەرەتای ئەم ناكۆكییانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947 كاتێك هیندستان لەژێر دەستی داگیریكاری بەریتانیاوە ڕزگاری بوو سەربەخۆیی ڕاگەیاند گەیشتە بەرزاییەكانی باكوری خۆرهەڵاتی وڵات، بەڵام چین دەڵێت ئەو ناوچەیە خاكی خۆیەتی.

هێرشی چین بۆ سەر ناوچەكە لە 1962 بە گەورەترین وێستگەی ئەم ناكۆكییانە دادەنرێت.

دواین پێكدادانی گەورە لە 2017بوو كاتێك چین ڕێگایەكی سەربازی بۆ بەرزاییە ستراتیژییەكان دابڕی كە خاكی هیندستان و چین لەبۆتانیە بە یەكدەگەیەنێت.

حكومەتی هەرێم سەدان پارچە زەوی دابەش دەكات
پێت حكومەتی هەرێم سەدان پارچە زەوی دابەش دەكات
مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانكرا
دوات مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانكرا
پەیوەنیدر