بانكی ناوەندی عێراق برڕیاریدا بە ڕێگەدان بە بانكە حكومییەكان بۆ هاوردەكردنی دۆلار لە دەرەوەی وڵات بە چەند مەرجێكی دیاریكراو.
بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئەمڕۆ 8ی 11ی 2023 ئاڕاستەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكانی كردووە، لەپێناو دابین كردنی نەختینەی پێویست بۆ ئەو بانكانەی لە عێراق كاردەكەن، بڕیارماندا بە ڕێگەدان بە هێنانی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت ئەو پارەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە لەپێناو دابین كردنی خواست و پێویستی كڕیارەكان بێت، كە بریتین لە كۆمپانیاكان و ڕێكخراوەكان و دامەزراوە مۆڵەتێدراوەكان و ئەو كەسانەی لە كۆمپانیاكان كاردەكەن یان لە ڕێكخراوە بیانییەكان كاردەكەن.
هەر بەپێی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی، “پێویستە داواكارییەك پێشكەش بانكی ناوەندی بكرێت و تیایدا ئەو بڕە پارەیە دیاری بكرێت، كە دەهێنرێتە ناو عێراق و ناوی ئەو كۆمپانیایەی گواستنەوەیەش تۆمار بكرێت، كە دۆلارەكان دەهێنێتە ناوەوەی وڵات”.