قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆ بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئێستا كۆماندۆ جێگەی لە دڵی سەرۆكدایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023 فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ پێشوازیان لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆماندۆی كوردستان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بە پێویست زانی و ڕاپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی “كوڕانی كۆماندۆ” خستەڕوو.

لای خۆشیەوە، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لەوەكرد، كە جێگەی شانازیە بە ماوەیەكی كەم و بە هەوڵی شەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر” و ئێوەی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ، ئەم هێزە بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و سەرۆك “بافڵ تاڵەبانی” بەتایبەتی، كە ئێستا كۆماندۆ جێگەی لە دڵی سەرۆكدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە “كوڕانی كۆماندۆ” لە شەڕدا هەمیشە پێشەنگی بەرگرین لە خاكی پیرۆزی كوردستان و لەكاتی شەڕی داعشیشدا ڕۆڵی بەرچاوتان هەبووە. لەكاتی ئاشتی و ئاساییدا، دەستی هاوكارییەكانتان لە ڕێگەی “بۆردی خێرخوازی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر”ەوە بەهەموو جێگەیەگ دەگات.

فەرماندە دیار عومەر ئەوەی خستەڕوو، كەكارمان خزمەتكردنی میللەتەكەی خۆمانە، لە بەرەكانی شەڕ خۆین دەبەخشین و لەناو گەلەكەی خۆشمان دەستی هاوكاریمان كراوەیە.

بەم هەنگاوانە بەرەکەت لە ماڵەکەتتدا زیاد بکە
پێت بەم هەنگاوانە بەرەکەت لە ماڵەکەتتدا زیاد بکە
بە ڤیدیۆ: هەزاران تۆن پیاز لەناوبران
دوات بە ڤیدیۆ: هەزاران تۆن پیاز لەناوبران
پەیوەنیدر