وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بۆ هەرێم خەرچ دەکات



شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا، تێچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بگرێتە ئەستۆی خۆی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ،دوای راسپاردنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و جێگر و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند خاڵێکدا بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق خرایە روو، جەخت کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، لەم رووەشدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان نیشاندا تاکو هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت.

د.ئومید سەباح ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی دام و دەزگاکانی لە هەماهەنگی و خزمەتکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبن و هەموو ئامادەییەکی حکومەت دووپاتکرایەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت و بە بایەخەوە باس لەو هەنگاوانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە کاتی خۆی.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداویستیەکانی کۆمسیۆن و پڕکردنەوەی پێداویستیەکان بەیەکەوە و جێبەجێکردنی هەموو ئەو پێویستیانەی کە لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم پێویست بووە و رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تێچووی ئەنجامدانی پرۆسەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و راسپاردنی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەرز نرخێنرا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

لای خۆیەوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رونیکردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩٢ دەرچووە و هەموو ئامادەکاریەکیان کردووە بە ڕێکاری یاسایی و کارگێری تایبەت بە کۆمسیۆن تاکو هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا جێبەجێ بکرێت.

بە ڤیدیۆ: هەزاران تۆن پیاز لەناوبران
پێت بە ڤیدیۆ: هەزاران تۆن پیاز لەناوبران
كۆمپانیای (دانەغاز)  ئاستی وەبەرهێنانی زیادی کردووە
دوات كۆمپانیای (دانەغاز)  ئاستی وەبەرهێنانی زیادی کردووە
پەیوەنیدر