پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراویان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد .
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێكیان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە .
ڕوونیشیکردەوە، ئێستا تۆمەتبار (هـ ، س ، ب) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کە بە تۆمەتبار بووە.