ئەمریکا: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی کاری ئێمەیە



مارک سترۆ کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم دەکەن و دەزانن ڕاگرتنی نەوت کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە ئەولەوییەتەکانی سیاسەت و بەرنامەی واشنتۆن دەبێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مارك سترۆ، له‌گه‌ڵ وەزیری كاره‌با و سامانە سروشتییەکانی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت كه‌مال محه‌مه‌د كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنسوڵی نوێی ئه‌مریكا رایگەیاندووە:”لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکەین و دەزانین راگرتنی نەوت کاریگەری خراپی لەسەر داهات و هاوڵاتیان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها چارەسەرکردنی کێشەی داهات و دەرکردنی یاسای نەوت و غاز له‌ عێراق، لە ئەولەویەتەکانی سیاسەت و كارنامه‌ی واشنتۆن دەبێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کارەبا و وزە و نەوت دەربڕی و وه‌زیری كاره‌با و سامانه‌ سروشتییه‌كانیش سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكای كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داهات.

May be an image of 7 people and text

خانەنشینان و پێنج وەزارەت مووچە وەردەگرن
پێت خانەنشینان و پێنج وەزارەت مووچە وەردەگرن
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی
دوات بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی
پەیوەنیدر