بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوت لە گەڕەكەكانی سنووری مەڵبەندی 9ی ناو شاری سلێمانی و شارۆچكەی چەمچەماڵ دابەش دەكرێت.
بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی چوار شەممە ۸ـ۱۱ـ۲٠۲۳ دابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی 9 لەناو شاری سلێمانی و شارۆچكەی چەمچەماڵ دەبێت.
سنوورى مەڵبەندی 9ی سلێمانی پێكهاتووە لە گەڕەكەكانی: (بەختیاری، ڕزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، پیرشێخ، شێخ محێدین).
دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا نزیکەی مانگێکە بەردەوامە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت، “تاکوو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و هەر خێزانێک 200 لیتری پێ دراوە” .
بڕیارە سبەینێش نەوتی سپی بگاتە مەڵبەندی 9 و دواتر مەڵبەندی ١٠دابەشدەکرێت، هەرخێزانێکیش بڕی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێ دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بە ( خەڵک ) ی ڕاگەیاندبوو، لەکاتی کۆتاییهاتنی دابەشکردنی نەوت بەسەر سەرجەم مەڵبەندەکاندا، ئەگەر بڕی نەوتی پێویست لەبەردەستدابێت دەست بە دابەشکردنی گەڕێکی تری نەوتی سپی دەکەین بەسەر ماڵاندا.