نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ بەهۆی لەدایک بوونی مەسیحەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ١٢بۆ کریستیانەکانی عێراق پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی مەسیح “عیسای کوڕی مەریەم” لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمییە”
هەروەها رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ١٢ بۆ سەرجەم کرستیانەکان لە سەرتاسەری عێراقدا پشووی فەرمییە.