شارەزایان هۆشدارییان داوە، پەتای داهاتوو کە ناوی “پەتای گەورە”ی لێنراوە، دەتوانێت “کوشندەترین” نەخۆشی درم دەربخات، کە مرۆڤایەتی دەگرێتەوە.
خێزانی پارامیکسۆڤایرۆس زیاتر لە ٧٥ ڤایرۆس لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە (کۆکە و سورێژە و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان) و لە پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکی بۆ هەستیاری و نەخۆشییە تووشبووەکان زیادکراوە بۆ لیستی ماددە نەخۆشخوازەکانی پەتاکە، کە دەبێت چاودێری بکرێن.
یەکێک لە ڤایرۆسەکان “ڤایرۆسی نیپا”، دەتوانێت خانەکان تووش بکات بە وەرگرەکانی ڕێکخستنی ئەوەی دەچێتە ژوورەوە یان ئەوەی دەردەچێت بۆ ئەو خانانەی، کە هێڵکاری سیستەمی دەماری ناوەندی و ئەندامە گرنگەکان دەکەن.
بەپێی وتەی زانایان، ڕێژەی مردن بۆ ئەم جۆرە بە بەراورد لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە 75% و ئەوەش ئاستێكی مەترسیدارە.
زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بە پێچەوانەی ئەنفلۆنزا و كۆرۆناوە، ڤایرۆسی پارامیکسۆ “بەخێرایی دەگۆڕێت” و وا دەرناکەوێت کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەڵام بوونەتە “زۆر باش لە گواستنەوەی نێوان مرۆڤەکاندا”.
مایکل نۆریس، یاریدەدەری مامۆستا لە زانکۆی تۆرۆنتۆ دەڵێت: “تەنها بیهێنە بەرچاوت ئەگەر ڤایرۆسێکی پارامیکسۆ سەریهەڵدا و وەک سورێژە درمی و وەک نیپا کوشندە بوو؟!”.
لە ساڵی 1902دا یەکەم مشەخۆر دۆزرایەوە لەم خێزانەدا، کە ناوی (ڕیندەرپێست- تاعون) بوو، هەروەها دووەم نەخۆشی بوو، کە لە ساڵی ٢٠١١ بە تەواوی بنبڕ کرابێت، دوای (ئاوڵە)، كە تووشی مرۆڤ دەبوو لە ساڵی ١٩٨٠دا چارەسەركرا.
هەرچەندە زاناکان زیاتر لە سەدەیەک دەربارەی ڤایرۆسی پارامیکسۆ دەزانن، بەڵام هێشتا تێناگەن، کە ڤایرۆسەکان چۆن باز دەدەن بۆ جۆری نوێ. بۆ نموونە، لە مێژە وا بیردەکرایەوە، کە (ئاوڵە) تەنها مرۆڤ و سەرەتاییە هەڵبژێردراوەکان تووشی دەبێت، بەڵام حاڵەتەکان لەنێو شەمشەمەکوێرەکاندا دۆزراونەتەوە.
هەروەها ناڕوونی هەیە سەبارەت بەوەی کە چۆن پارامیکسۆڤایرۆسەکان دەبنە هۆی هەوکردنی بچووک لە خانەخوێیەکدا، بەڵام خانەخوێیەکی دیکە دەکوژن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئامادەکاری بەهێزی ئوسترالیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكان، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە ڤایرۆسی پارامیکسۆ دەکات و دەڵێت: “لەکاتێکدا جیهان بەردەوامە لە باشتر تێگەیشتن لەم پەیوەندیانەی نێوان تەندروستی مرۆڤ، ئاژەڵ، ڕووەک و ژینگە، ڤایرۆسەکان لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەگوازرێنەوە”.
ڕاشیگەیاندووە، “بە تێکڕا، ساڵانە دوو ڤایرۆسی نوێ لە مرۆڤدا سەرهەڵدەدەن، ڕێژەیەکی زیادە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی گەورەتر. زۆرێک لەم ڤایرۆسانە توانای پەتایان هەیە– توانای بڵاوبوونەوەیان لە چەندین کیشوەردا هەیە”.