دوابەدوای هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند و دەڵێت: “بە دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشەكەیان ئەنجام داوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شهممه 7ی 11ی 2023، لەڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی هەولێر و بەهۆیەوە چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەکە بۆماوەیەکی کاتی ڕاگیران.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی و لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، به دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرشهكان ئهنجامدراون و دەشڵێت: “ڕاستهوخۆ ئامانجهكانیان پێكاوه”..
لای خۆشیەوە، دژهتیرۆری كوردستان ڕایگهیاند، كه بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و سهرهتا لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشەكە کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.
دهشڵێت: “لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە”.