مامۆستایان: بە وەرگرتنی مووچەیەک بایکۆت ناشکێنین



ئەمڕۆ سێشەممە، مامۆستایان و وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و ڕایانگەیاند، ” بە وەرگرتنی مووچەیەک کۆتای بە بایکۆت و خۆپیشاندان ناهێنین”.

خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە کاتێکدایە کە دوینێ مووچەی مانگی ئاب دابەشکرا، بەڵام ئەمڕۆ مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران بە هەمان گڕوتینەوە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وانەبێژان داوای دامەزراندن دەکەن، مامۆستایان و فەرمانبەران داوای سەرجەم مووچەکانیان و پلەبەرزکردنەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕاگیراوە، دووپاتیانکردەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایەکی ناڕازی بەشداربوونی خۆپیشاندانەکە ڕایگەیاند، مووچەیەک ڕەوشی مامۆستا ناگۆڕێت، بایکۆت ناشکێنین تا داواکارییاکانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان جێبەجێدەکرێت.

سەبارەت بە داهاتووی خوێندکاران کە زیاتر لە مانگێکی خوێندنیان فەوتاوە ئاماژەی بەوەکرد، کێشەی مامۆستایان پێویستی بە چارەسەرێکی ڕیشەیی هەیە، بۆئەوەی هەموو ساڵێک نەیەینە سەرشەقام، ڕاستە بایکۆت کاریگەری لەسەر داهاتووی خوێندکاران دەبێت، بەڵام ئێمە لێرەین بۆئەوەی داهاتوو چارەنووسی خوێندکارانیش وەک ئێمە نەبێت.

هاوکات بۆ پاڵپشتی مامۆستایانی دامەزراو، وانەبێژان، چین و توێژەکانی دیکەی وەک فەرمانبەران، مامۆستایانی خانەنشین، دەرچووی دانەمەزراو بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکە، هەماهەنگی و پشتیوانیان بۆ مافە ڕەواکانی مامۆستایان دووپاتکردەوە.

 

بانکی ناوەندیی دەستدەکاتەوە بە فرۆشتنی قاڵب و دراوی زێڕ
پێشت بانکی ناوەندیی دەستدەکاتەوە بە فرۆشتنی قاڵب و دراوی زێڕ
نرخی زێڕ هاڕەی کرد
دواتر نرخی زێڕ هاڕەی کرد
ەیوەندیدار