سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایەی وتەی “نەشیاوی” بەكارهێنا لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ.
زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه ڕۆژنامه‌نووسێك به‌كارهێنا، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین”.
ڕاشیگەیاندووە، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهێناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆ بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، كچە پەیامنێرێكی یەكێك لە میدیاكان چەند پرسیارێك لە مامۆستایەكی زانكۆ دەكات سەبارەت بە خۆپیشاندانەكە، بەڵام ئەو مامۆستایە چەند “وتەیەكی نەشیاو”ی بەرامبەر بەكاردەهێنێت.