بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر گوندێکی قەزای ڕانیە چوار قوربانی لێکەوتەوە و دژە تیرۆری کوردستانیش بڵاویکردەوە “کوژراو و بریندارەکان پەکەکەن”،
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:15ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج”.
ڕاشیگەیاند لە بۆردومانەکەدا “دوو چەکداری پەکەکە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون”.