لە عێراقەوە ئاستەنگ بۆ ناردنی 400 ملیارەكەی مووچە دروست دەكرێت



دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی دەڵێت: “ئەوە نایاساییە و سكاڵا لەسەر حكومەت تۆمار دەكەم”.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ و بەوەش 400 ملیار دینار بۆ مووچە ڕەوانە دەكرێت.

مستەفا جەبار سنێد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە یاوەری پارێزگارێك لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی ئێستا بەسەرۆكایەتی سودانی تۆمار دەكەم بەهۆی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، ناردنی ئەو پارەیە پێچەوانەی یاسایە و بەردەوامیدانە بەو سەرپێچییە ساساییەی حكومەتەكەی كازمی ئەنجامی دا.

دوابەدوای بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەریەكە لە یەكێتی و پارتی و گۆڕان، كە پێكهێنەری حكومەتی هەرێمن بە “دەستكەوت و هەوڵی خۆیان” وەسفیان كرد و لای خۆیەوە، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لە پشكی یەكێتی ڕایگەیاندووە، بە هەوڵی یەكێتی بەغدا ئەو پارەیە بۆ هەرێم دەنێرێت و بەشێكە لە ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەلایەن لایەنەكانی ئیدارەی دەوڵەتەوە.

هاوكات، حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، “شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان كردووە و بە هۆی بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی حكومەتەوە، هیچ وەزیرێكی یەكێتی بەشداری نەكردووە”.

بەغدا و هەرێم بەمشێوەیە ڕێككەوتن
پێت بەغدا و هەرێم بەمشێوەیە ڕێككەوتن
وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
دوات وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
پەیوەنیدر