لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کەرکوک، چوار کەس، کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک، لەنزیک بەنزینخانەی جەبڵ بۆر ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب ڕوویداوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، چوار كەسی خێزانێك، كە لەناو پیكابەكەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.