بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کاتی کۆتای هاتنی قەرزی کارەبای ڕاگەیاند، ڕۆژی ٢٨ تشرینی دووەم کۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی ٪١٥ قەرزی کارەبا بۆ پۆلەکانی (بازرگانى، پيشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى) لە بەروارى ٢٨ تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لێخۆشبوونی ٪١٥ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی (بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى) لە بەرواری ٢٨ ئاب بۆ ماوەی سێ مانگ دەستیپێکرد و لە بەروارى ٢٨ تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هاتووە، داوا لە هاوبەشانى بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکەین، ئەوانەى دەیانەوێت سوودمەندبن لە داشکاندنى ٪١٥ى قەرزى کارەبا، پێویستە تا بەروارى ٢٨ تشرینی دووەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو بڕیارە.
هاوکات سەبارەت به لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا بۆ پۆلی ماڵان لە بەروارى ٢٣ تشرینی یەکەم کۆتایی هاتووە و نەماوە.