وەزیری دەرەوەی ئێران: فراوانبوونی شەری غەززە، گومان هەڵناگرێت



ڕۆژی یەکشەممە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی فوئاد حسێن لە بارەی فراوانبوونی شەڕی غەززە هۆشداری دا و بە “حەتمی”ی زانی.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا لە میانەی گفتوگۆکردنیان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستای غەززە جەختیان لە “پشتیوانی لە گەلی فەلەستین” کردەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە “بە تەواوی حەتمییە” هێرشەکانی لە دژی خەڵکی مەدەنی غەززەی بە “تاوانی جەنگ” وەسفی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران، پاڵپشتیی بەرفراوانی چەکی بۆ ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە بە هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە زانی.

هەفتەی ڕابردوو حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی لە بەرە نوێیەکانی پشتیوانی لە ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ڕەنگە ململانێکانی غەززە بکاتە شەڕێکی ناوچەیی فراوانتر.

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، کەمتر لە ڕۆژێک دەبێت کە ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی سەربازی بۆ سەر دوو دامەزراوەی سوریا ئەنجامداوە کە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

دارا سێکانیانی: حکومەت بەرپرسیارە لە مووچە
پێشت دارا سێکانیانی: حکومەت بەرپرسیارە لە مووچە
لە ئەمریکاوە ڕۆڵی “جۆ بایدن” شەرمەزار دەکرێت
دواتر لە ئەمریکاوە ڕۆڵی “جۆ بایدن” شەرمەزار دەکرێت
ەیوەندیدار