پاش شەش ساڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووك و بارەگاکانی وەردەگرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بگەڕێتەوە بۆ کەرکووك و ئەو بارەگایانەی وەربگرێتەوە کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017-ەوە لەو شارە چۆڵیکردن.
پارتی تەنها بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك- گەرمیان ناکاتەوە کە بڕیاری داوە پێشکەشی زانکۆی کەرکووکی بکات.
محەمەد كەمال بەرپرسی لقی 3ی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی پارتی بەمەبەستی پێشکەشکرنی بارەگاکە بە زانکۆکە، سەردانی کەرکووك دەکات.