بڕیارە ئەمڕۆ سەرلەنوێ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندان بکەن.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.
دابەشکردنی مووچە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دیارترین داوای خۆپیشاندەرانن.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە سبەینێ دووشەممە، مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.