ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن



ئەمڕۆ یەک شەممە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی ٧٠ و ٨٠ لەگەڵ وەزاەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

به‌ پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هەروەها بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابووری، ئه‌مڕۆ یەک شەممە  دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب بۆ مووچەخۆران بەردەوامی دەبێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له‌ كاتێكدایه‌، مووچەخۆران لە مانگی تشرینی دووەم-دان، به‌ڵام هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی ٩ و ١٠ یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هاوكات جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو بە پێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم وەزرەتەکان مووچە وەردەگرن، لە کاتێکدا مانگه‌كانی پێشوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێده‌چوو.

 

 

خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
پێت خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
بێگەرد تاڵەبانی: بەهۆی خراپی باری تەندروستیم نەمتوانی بەشداری فێستیڤاڵی هەنار بکەم
دوات بێگەرد تاڵەبانی: بەهۆی خراپی باری تەندروستیم نەمتوانی بەشداری فێستیڤاڵی هەنار بکەم
پەیوەنیدر