لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی هەڵەبجە، ئاماری کار و چالاکیەکانی لیژنەکەی لە ماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو سێ رۆژەدا ٧٥ دەبەی یەک کیلۆیی رووبەهەناری ساختە دەستیبەسەرداگیرا کە تامی تەمەرهندبوون، بەڵام هەوڵدرابوو بە نرخی ئەسڵی ڕووبەهەنار بفرۆشرێت.
لیژنەکە دەشڵێت:”لەو سێ رۆژەدا ٥ کیلۆ گۆشتی قیمە کە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و هەروەها ڕێگریکردن لەگرانی فرۆشتن وجێگر کردنی نرخ و هەڵواسینی نرخ بۆ ئەوەی گەشتیاران زیاتر بەرچاویان ڕوون بێت لەو شتوومەکەی دەیکڕن.
هەروەها نزیکەی 200کیلۆ تووە فەرەنگی کە شیاوی بەکار هێنان نەبوون دەستیبەسەرداگیراوە، هەروەها ڕێگریکراوە لە گرانیکردنی دوو گەراجی سەیارە کە سێ هەزار ونیووبوو کرا بە هەزار و پێنچسەد دینار .
هەروەها لەو سێ رۆژەدا نزیکەی 55 کیلۆ گۆشتی بێ مۆرو ناتەندروست کە ویسترابوو داخڵی ناوشار بکرێت کە بڕێکی زۆری ئەوشتانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەدەرەوەی ڤیستیڤاڵەکە بووە ویستراوە بهێنرێتە ناو ڤیستیڤاڵ
لیژنەکە ژمارەی ئەو کەپر و شوێنکارانەی بڵاوکردووەتەوە لە ڤیستیڤاڵەکە سەردان کراون کە بریتین لەمانە:-
165 کەپر هەنار
160 کاری دەستی
110 وشکە
215خواردن
کۆی گشتی650 شوێنکار