هونەرمەند و گۆرانیبێژ، كەمال محەمەد لە یادی دامەرزاندنی شاری سلێمانیدا كۆنسێرتێك لە تەلاری هونەر سازدەكات.
هونەمەند، كەمال محەمەد، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، “16ی ئەم مانگە، كە هاوڕۆژە لەگەڵ یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، كۆسنێرتێك سازدەكات و لەگەڵ هەوادارەكانی بە یەكتر شاد دەبنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ یادی شاری سلێمانی بە یەکتر شاد دەبینەوە.
کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و بە یەكێك لە دەنگە ڕەسەن و ناودارەكانی كورد دادەنرێت.