مامۆستایانى ناڕازی بۆ بایكۆت و دەوام دوابڕیاریان ڕاگەیاند



مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا بایکۆت ناشکێنن و سبەی خۆپیشاندان دەستپێبكەنەوە.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا ڕایانگەیاند، سبەی یەک شەممە لە شاری سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندانەکەمان بۆ بەردەوامیدانە بەناڕەزایی و بایکۆتی دەوام، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان و بۆ ئەوەش مامۆستایانی سەربەرزی بادینان پشتیوانمانن و داواكاریشین لە دایكان و باوكان بێنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان.

مامۆستایانی ناڕازی جەختیشی كردەوە، بە وەرگرتنی مووچەش بایکۆت ناشکێنین و بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتییەکانمان.

 

عێراق کاروانی سێیەمی هاوکارییەکان دەگەیەنێتە غەززە
پێت عێراق کاروانی سێیەمی هاوکارییەکان دەگەیەنێتە غەززە
شەڕی غەززە، ئەمریكا دەكات بە دوو بەشەوە
دوات شەڕی غەززە، ئەمریكا دەكات بە دوو بەشەوە
پەیوەندیدار