لەبەیاننامەیەکدا، عێراق ڕەوانەکردنی کاروانی سێیەمی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند، و فەرمانەکەش لە لایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شیاع سودانییەوە دەرکراوە.
هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق خۆی لە پێداویستی پزیشکی و مرۆیی دەبینێتەوە،
عێراق لەماوەکانی پێشوودا دوو کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانی ڕەوانەی کەرتی غەززەی ئابڵوقەدراو کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، داواکارین لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاریی و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی فەڵەستین بکەن.
دوێنێش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری لەعێراق، لە پلاتفۆرمی ( X ) ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی براو هاوسێ دەکەم ڕێگە بدەن سەدرییەکان سووتەمەنی و پێداویستی پزیشکی و مرۆیی بگەیەننە براکانیان لە غەززە.
هاوکات تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ڕەنگە مۆلیدەکانی کەمپە پزیشکییەکان تەنها بەشی ئەمڕۆ سووتەمەنی تێدامابێت و پێویستمان بە سووتەمەنییە، چونکە زۆرینەی ئەوانەی لێرەن بەهۆی ئامێرەکانی ئۆکسجینەوە دەژین، گەر سووتەمەنی نەمێنێت مۆلیدەکان دەکوژێنەوە و ڕەنگە کارەساتیکی گەورەی لێبکەوێتەوە.