باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاند



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو باران و ڕەشەبایەی سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاندووە.

ئەندازیار غالب محمد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ڕەشەبا و بارانەی سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی بە کۆمەڵیک فیدەری کارەبا گەیاند، هاوکات تیمەکانی چاکسازیی کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا توانیان چارەسەری بکەن، چەند فیدەرێک ماوە و تیمەکان کاری تێدا دەکەن.

بەم شێوەیە ئاماژەی بە زیانەکان کرد، ناوشار،٥١  فیدەری١١ کەوتووە ٤ فیدەر ماوە، ٣ لاینی ٣٣ کەوتووە و تا ئێستا ماوە، دەرەوەی شار، ٤٤  فیدەری١١ کەوتووە ١ فیدەر ماوە، ٢ لاینی ٣٣ کەوتووە و چارەسەرکراوە.

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل کشاندەوە
دوات هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل کشاندەوە
پەیوەندیدار