ئەمڕۆ لە هەولێر تاوە بارانێکی بەخوڕ باری و لەهەندێک شوێن ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروستکرد،
ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە پارێزگاکانی هەرێم کردووە، لەهەولێر بارانێکی بەخوڕ باری و لەهەندێک ناوچە ئاستەنگی هاتووچۆ و لافاوی دروستکرد،
پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، لەهەندێک لە شوێنەکان لافاو دروست بووە و هاوکات لە زاری شۆفێرێکیشەوە زانیاری پێداین، لە گەڕەکی مامزاوە سایدی هاتن بۆ هەولێر ئاستەنگی دروست بووە و ڕێنمایی شۆفێرانی کرد گەر ئۆتۆمبێلی بچوکیشتان پی بوو نەچن باشترە،
هاوکات لە جادەی بەرامبەر تەواری ڕۆژئاوا 100 مەتری گلبوونەوەی ئاوی باران زۆربووە و بۆ چەند خولەکێک هاتووچۆی تێدا ئاستەنگ بووە،
شایەنی باسە ساڵانە لەپارێزگای هەولێر لەکاتی بارانی بەخوڕ و زۆردا لافاو دروست دەبێت، هۆکارەکەش بۆ خراپی ئاوەڕۆکان و لەهەندێک شوێنیشدا نەبوونی ئاوەڕۆیە، ساڵی پار بەهۆی بارانی زۆرەوە، چەندین هاووڵاتی زیانیان پێگەشت و لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر تا نیوە زیاتری ماڵەکان لافاو دروست بوو.