سەدر داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات



ئەمڕۆ هەینی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە چوونی سەدرییەکان بۆ سنوورەکانی فەلەستین پەیامێکی بۆ ٤ وڵاتی عەرەبی نارد.

سەدر لە نووسینێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند، ئەم پەیامە ئاراستەی حکومەتەکانی وڵاتانی براو دراوسێ دەکەم، ئوردن، میسر، لوبنان، سوریا، ئەو وڵاتانەی دراوسێی فەلەستین و قودس ی خۆشەویستن، هیوادارین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا ڕێگە بە برا سەدرییەکانتان بدەن لە عێراقی برای خۆتان بە ئاشتیانە بگەنە سنوورەکانی فەلەستینی خۆشەویستمان، بە چەند هاوکارییەکی نەختینەیی لە ئاو و خۆراک و دەرمان و سووتەمەنییەوە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا بگەیەنرێتە ناو غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: هیوادارین برا سەدرییەکانتان بتوانن لە ڕۆژانی داهاتوودا دانیشتنێکی ئاشتیانە و مرۆیی لە سنوورەکانی فەلەستین لە وڵاتە خۆشەویستەکانتان ئەنجام بدەن هەموو ئەوانەی ئارەزووی هاوکاری دەکەن دەتوانن بەشداربن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ڕازی بن، ئەمە شەرەفێکە کە مێژوو و داهاتوو بۆتان دەنووسێت، خودا پاداشتتان بداتەوە، ئێمە بەڵێنتان پێدەدەین پابەندبوونتان بە ڕیککەوتن و یاسا و ئاشتی مێژوویەکی سەربەرزە بۆتان هەروەک چۆن پشتیوانی برا سەدرییەکانتان بوون لە ناڕەزایەتییەکانیاندا.

سەدر لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت: هەموومان ئاگادار و خەمخۆرین و بەرپرسیارین لەوەی کە لە غەززەی خۆشەویست ڕوودەدات، ئێوەش شایستەی بەرپرسیارێتین.

چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە
پێشت چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە
لە سووریا و ھەرێمی کوردستان هێرشکرایە سەر ئەمریکا
دواتر لە سووریا و ھەرێمی کوردستان هێرشکرایە سەر ئەمریکا
پەیوەندیدار