لەدەستپێکی پێکدادانەکانی ئیسرائیل و گروپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە تا ئێستا ئەمە دووەم جارە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا سەردانی ئیسرائیل بکات.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لەسەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ئەنتۆنی بلینکن پرسی ئۆپراسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و رێکكارەکانی ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاووتوێ دەکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، بلینكن بۆ ئه‌وه ده‌چێته ئیسرائیل، تاكو ئاگربه‌ستی سه‌ربازی مه‌ودا كورت رابگه‌یه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كان رزگاربكرێن و هاوكارییه مرۆییه‌كانیش بگه‌یه‌ندرێنه غه‌ززه.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان وتووه، ئاگربه‌ستی كاتی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی مه‌ودا درێژ، كه ئیداره‌ی بایدن پێیوایه حه‌مماس سوود له ئاگربه‌ستی مه‌ودا درێژ وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بایدن رووبه‌ڕووی فشاره ناوخۆییه‌كان بووه‌ته‌وه، بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكخراوه مرۆییه‌كان.
پێشتریش بلینكن له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، پێویسته ئیسرائیل هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه بپارێزێت، كه په‌یوه‌سته به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
دوای ئەوەی رۆژی (7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کرد، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه، كه تاكو ئێستا زیاتر لە 9 هەزار فەڵەستینی کوژراون و 1400 ئیسرائیلی له‌میانه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌دا كوژراون.