پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کەسێك دەستگیرکراوە بە ئۆنلاین جادو و نوشتەی کردووە و ریکلامیشی بۆ کارەکەی کردووە.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: کەسێك بە تۆمەتی جادوکردن دەستگیرکراوە و ئەو کەسە خەڵکی زاخۆیە ، ماوەیەکیش دەبێت نەهێشتنی تاوانی زاخۆ بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی و ئاشکراکردنی ناسنامەکەی.
وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت: تۆمەتبارەکە زۆربەی کات لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کارەکەی کردووە، هەروەها داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە کردوە کە ویستویانە جادوویان بۆ بکات و بۆ وەرگرتنی پارە وێنەکانی لەدی دژی خۆیان بەکارهێناوەتەوە.
ئەحەمەد ڕەمەزان ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.