پارێزگاری سلێمانی ستایشی ئێران دەکات



پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵاتیەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی،پێشوازیمان لە بڕیاری بەڕێز سەرۆککۆماری ئێران بۆ گەیاندنی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان بە باشماخکرد،

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی شارەوانی سنە و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی کوردستان(سنە) کۆبووەوە،

لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە بڕیاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ گەیاندنی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان بە باشماخکرد، و جەختیان لەسەر کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەو یەکخستنی بارە ترانزێتییەکان بەپێی تایبەتمەندیی لە دەروازەکاندا کردەوە.

دەقی نوسینەکە:

ئەمڕۆ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگای کوردستان (سنە)؛ بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی شارەوانیی سنەو سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی کوردستان (سنە)، لەگەڵ بەڕێز دکتۆر عەلی ڕەزا بیگدلی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا؛ کۆبووینەوە، لە کۆبونەوەکەدا پێشوازیمان لە بڕیاری بەڕێز سەرۆککۆماری ئێران بۆ گەیاندنی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان بە باشماخکردو جەختمان لەسەر کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەو یەکخستنی بارە ترانزێتییەکان بەپێی تایبەتمەندیی لە دەروازەکاندا؛ کردەوە، بەڕێزیان ئامادەبوونی خۆیان بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتانە دەربڕی و بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانیان بۆ تاران کرد.

سەنتەری ئۆتیزم لە بازیان کرایەوە
پێشت سەنتەری ئۆتیزم لە بازیان کرایەوە
لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ ڕاگەیەندرا
دواتر لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار