وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ ی ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە 4/11 دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنج شەممە 9/11 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
ڕاگەیاندنی لیستی مووچە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوکات ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.