کێشەی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەردەبێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، محاویلە بۆ چەند گەڕەکێک دادەنرێت و کێشەی کارەبای گەڕەکی چوارباخ و جیهان چارەسەردەبێت.

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٪٨ی كاره‌با به ‌بڕی زیاتر له‌ ١٥٠ ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

لە بڵاوکراوەکەی کارەبای سلێمانی هاتووە، پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی ٣ محاویله‌ی ٤٠٠ كه‌ی ڤی بۆ یارمەتیدانی محاویله‌ی ژماره‌ ٦ و ١٩ له‌سه‌ر فیده‌ری ١٧٢ی چوارباخ، دانانی ٢ محاویله‌ی ٤٠٠ كه‌ی ڤی بۆ یارمەتیدانی محاویله‌ی ١ و ١٤ له‌سه‌ر فیده‌ری ٢١٨ی گەڕەکی جیهان لە سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی-رۆژئاوا.

‌هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له ١٥٠ ملیۆن و ٤٩٧ هەزار دینار‌، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ٦٥ رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

ڕۆژی شەممە مووچە دابەشدەکرێت
پێت ڕۆژی شەممە مووچە دابەشدەکرێت
زمانی فیدباک
دوات زمانی فیدباک
پەیوەنیدر