بەپێی نوسراوێک کە دەست( خەڵک )کەوتووە، ئەو کەسانەی فۆڕمی خۆراکیان کەرکوکە بەم نزیکانە فۆرمی دامەزراندن ( ١٥٠ ) هەزار پلەی وەزیفی دەکرێتەوە بۆ هەموو عیراق ، بەشیوەی گرێبەستە ،
بەپێی سەرچاوەکە فۆرمەکە بە شیوەی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی ۱٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، ۷۳۰٤ پلەی وەزیفی بۆ شاری کەرکوکە .
پێداوستێکانیش بریتین لە:
١ – فۆرمی خۆراکی کەرکوک
۲ – تید سکن (کارتی زانیاری) کەرکوک
٣ – کارتی نیشتیمانی یان تەسکەرە
کێ دەتوانیت ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە ؟
هەموو کەسێک دەتوانێت ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە بە مەرجێک فۆرمی خۆراکی کەرکوک بێت .
٭ بڕوانامەکان
۱ – ماستەر
۲ – بەکالۆریۆس
۳ – دبلۆم
٤ – ئامادەیی
٥ – ناوەندی
٦ – سەرەتایی
۷ – بێ بڕوانامە
بە پێی ژمارەی دانیشتوان ۷۳۰٤پلە وەزیفێکە بە سەر قەزاو ناحێکانی کەرکوک دا