وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە بە تێکڕا ڕۆژانە زیاتر لە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
وەزارەتی نەوت لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، مانگی تشرینی یەکەم 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و داهاتی فرۆشی نەوتیش زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە،
ئاماژەی بەوەسداوە بە تێکڕا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 88 دۆلار و 26 سەنت فرۆشراوە، و کۆی داهاتی نەوتیش 9 ملیار و 669 ملیۆن دۆلار بووە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، خستنەڕووی داتا و ئامار و داهاتەکان ئەرکی سەرەکی ئێمە و حکومەتە بۆ ئەوەی شەفاف و ڕوونبین بین و گەلەکەمان بەشەفافی داهاتی وڵات بزانن.
وا بۆ 7 مانگ دەچێت هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە، تورکیا ئامادەیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەربڕیوە و عێراقیش هەوڵی هەناردەکردنی دەدات، بەڵام کێشەی خەرجی و شایستەی کۆمپانیاکان، قردێلەی ئەم کاروانەی ڕاگرتووە و هەرێمیش لەچاوەڕوانی پچڕاندنی ئەو قردێلەیەدا ماوەتەوە.