بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد



ئەمڕۆ چوارشەممە، 1/11/2023 بانگەشەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و پارێزگاکانى دیکەی عێراق دەستیپێکرد و ماوەى ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 1/11 لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپیێکرد و زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پرێزگاکان لە کەرکوک نەکراوە، هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکییە سیاسیی و کارگێڕیەکان لەنێوان حزب و لایەنە جیاوازەکاندا،

هاوکات لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش ماوەی ١٠ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکراوە.

رۆژی ١٨ی ١٢ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەدەچێت لە سنوورى ١٥ پارێزگاى عێراق هەڵبژاردن دەکرێت و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێردرێن.

لە عێراق فرۆشتنی شیر و هێلكە و گۆشت و شەكر بە هەرزان دەستی پێكرد
پێت لە عێراق فرۆشتنی شیر و هێلكە و گۆشت و شەكر بە هەرزان دەستی پێكرد
عێراق بەفەرمی سزای کۆڕەک تلیکۆم دەدات
دوات عێراق بەفەرمی سزای کۆڕەک تلیکۆم دەدات
پەیوەنیدر