بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم، عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکانیان کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆی هاوکێشەکانەوە سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر پەیوەستە بە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەسیاسییەکان و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە ئامانجێکی هاوبەشەوە کار بۆ ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی وڵات بکەن.

وتیشی، “بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانەش پێویستە پارێزگاریی لە هاوبەشیی راستەقینە، تەبایی و پێکەوەژیان بکەین”.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
پێت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
ئوردن بۆ هاوڵاتیانی :”سەردانی لوبنان مەکەن”
دوات ئوردن بۆ هاوڵاتیانی :”سەردانی لوبنان مەکەن”
پەیوەنیدر