كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق به فه‌رمى داواى له كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردن كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بپچڕێنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌م بە نوسراوێکی فەرمی كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق داوایەکی ئاراسته‌ى هه‌ردوو كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و ئه‌سیر كرد و تێیدا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم،
لە نووسراوەکەدا هاتووە، “به‌پێى یاساى ژماره 65ى ساڵى 2004 تایبه‌ت به مۆڵه‌تپێدانى كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن”.
له نووسراوەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له به‌روارى 30 ئابى 2023ه‌وه مۆڵه‌تى كاركردنى به‌سه‌رچووه و چه‌ندین كێشه‌ى دارایی و ته‌كنیكى هه‌یه، هاوکات بڕێکی زۆری باجی لەسەرە و نەیداوە، بۆیه ئێوه به‌رپرسیارن له‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵى بپچڕێنن تاوه‌كو پێداچوونه‌وه به كاره‌كانیدا ده‌كات و قه‌رزه‌كانى داده‌ته‌وه”.