بڕیاری وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی بە دینار لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردن.
سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، “ماوەیەکی زۆرە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران باجی گومرگی بە دینار وەردەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ هەر تۆنێک بڕی ١٣٢ هەزار دینار وەک گومرگ وەردەگیرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل دەبێت و وادەکات نرخەکەیان دابەزێت”.
رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ئەنجامدانی مامەڵەکان بە دینار لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم، بەپێی بڕیارەکە دەبێت وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی تەنیا بە دینار بێت.