پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێی ڕاگه‌یاندووه، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.
پشتیوان سادق له وتارێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی هه‌ولێر، باسی له ڕەوشی مامۆستایانی ئاینی و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌گشتی كرد و له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه‌وه ڕایگه‌یاند، “بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب قسەم كرد و پێی ڕاگەیاندم، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت”.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، چاوەڕوان دەکرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ڕێكاره‌كانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناره‌كه ته‌واو بكرێن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ٧٠٠ ملیار دیناره‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
بڕیاره هه‌ریه‌ك له بانكی ڕافیده‌ین، ڕه‌شید و بانكی بازرگانی عێراقی كۆی پاره‌كه بخه‌نه‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.