وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایدەگەیەنێت؛ (49) كارمەند لە پسپۆڕی جیاواز لە بەڕیوەبەرایەتییەكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند “هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆڕی و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە ڕۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و هەر هاوڵاتییەك مافی هەیە یەك جار فۆرمەكانی سەرەوە پڕبكاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ.
لە كاتی دەرچوونی ناوەكان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان
– بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر
– بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی
– بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك
بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت
لەلایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ، ، پێویستی بە ژمارەیەك ژمێركار (عداد)ی كارەبا هەیە، بۆ كاركردن بەشێوەی ڕۆژانە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ، پێویستی بە ژمارەیەك ژمێركار (عداد)ی كارەبا هەیە، بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە، هەركەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، ئەو فۆرمەی هاوپێچە بەشێوەی ئۆن لاین پڕبكاتەوە، لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا.