ده‌زگاى مین ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان ئاگادار دەکاتەوە ئاگاداربن ده‌ستكارى هه‌موو پارچه ئاسنێكى گوماناوى نه‌كه‌ن، چونكه دەگەنجێت به‌شێك له‌و ئاسنانه ته‌قه‌مه‌نى بن و ژیانتان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى گەرمیان، له‌ڕێگه‌ى تیمی هۆشیارکردنەوە سەردانی ئاسنفرۆشەکانی سنووره‌كه‌یان کرد، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار و لە مەترسییەکانی مین و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر ئاگاداریان كردنه‌وه.
تیمه‌كه به قسه ئاگاداریان كردنه‌وه‌و گۆڤار و بڵاوکراوەی تایبەتی به‌سه‌ردا دابه‌شكردن بۆ ئه‌وه‌ى به وێنه مه‌ترسییه‌كان ببینن و ئاگادارکرانەوە لەکاتی هەبوونی هەر پارچە تەقەمەنیەک دەستکاری نەکرێت و دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵی گەرمى ١٨٢ ـەوە بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ده‌زگاى كاوبارى مین بڵاویكردووه‌ته‌وه، له عێراقدا به‌كۆی گشتی ٢٠ ملیۆن مین چێنراوه كه حه‌وت ملیۆنیان له ژێر خاكی هه‌رێم چێنراوه و تا ئێستا ٦٥٪ یان ده‌رهێنراون یا پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆنیان ده‌رهێنراوه و دوو ملیۆن مینیش ماونه‌ته‌وه و هێشتا پوچەڵ نەکراونەتەوە.