‎پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند



پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، “بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکان و دیار نەبوونی وادە دابەشکردنی مووچە چیتر ناتوانین بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە نەخۆشخانەکان”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بۆ ڕای گشتی و هەریەک لە بەڕێزان ‎د. سامان بەرزنجی – وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ‎د. ڕەهێڵ فەرەیدوون – بریکاری وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ‎د. صباح نصرالدین – بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی د.ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە د.سیروان محمد بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، ‎وەک ڕوونە لای هەمووان، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە دۆخێکی سەخت و ناهەمواری ئابووری تێپەڕ دەبێت و دواکەوتنی مووچە گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و چینی فەرمانبەران بە تایبەتی درووستکردووە، ‎بۆ زیاتر لە ٣ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە و تا ئێستا ڕوون نیە وادەی دابەش کردنی مووچە کەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو پزیشکانی گەنج بەردەوام لە خزمەتی هاوڵاتیان بووین و سەرباری دواکەوتنی شایستە داراییەکانمان و درووست بوونی ئاستەنگ و بارگرانی هەموو کاتێک بێ کەم و کوورتی لە ناو نەخۆشخانەکان لە خزمەتی نەخۆش بووین، بەڵام گرنگە لامان بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە ئێمەی پزیشکانی گەنج بەدەر لە مووچەکانمان سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتمان نیە و بۆ بەردەوام بوونمان پێویستمان بە پێدانی شایستە داراییەکانمان هەیە و لە ئەگەری زیاتر دواکەوتنی مووچەکانمان ناتوانین چیتر بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە ناو نەخۆشخانەکان.

هاوکات لە بەیاننەماکەدا هاتووە، ئەگەرچی ئەم هەڵوێستە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و نەخۆشەکانمان نیە، بەڵام ئێمە بە ناچاری و بە هۆی ئەو بارگرانیەی هاتۆتە ئەستۆمان چیتر ناتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردن و لە ئەمڕۆوە بڕیاری بایکۆتکردنی سەرتاسەریمان داوە تاوەکو شایستە داراییەکانمان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان .

دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی بە یەکجاری ڕادەگیرێت
پێت دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی بە یەکجاری ڕادەگیرێت
ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕاگەیاند
دوات ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر