هێڵێکی شەمەندەفەر دوو شاری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە



سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان و نیشته‌جێبوونی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌” هێڵی ئاسنی هه‌مه‌دان – سنه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ پارێزگای كوردستان  “سنه‌” له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ رۆژانی داهاتوودا بە فەرمی ده‌كرێته‌وه‌.

خەیروڵڵا خادمی، جێگری وەزیری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا به‌ گه‌یاندنی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە، بە فەرمی پارێزگای کوردستان “سنە” دەبێتە بیست و سێهەمین پارێزگای خاوەن هێڵی ئاسنین لە ئێران.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە، درێژییه‌كه‌ی٢٥١ کیلۆمەترە لە تاران بۆ هەمەدان و ١٥١ کیلۆمەترە لە هەمەدان بۆ سنە، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی ئێران و له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ ئاماده‌بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسیی، سه‌رۆكی ئێران، ده‌كرێته‌وه‌.

هاوکات تا ئێستا ملیارێک و ٤٠٠  هەزار تمەن لە هێڵی شەمەندەفەری هەمەدان – سنە خەرج کراوە، ئەم ڕێگایە ١٨ وێستگەی هەیە، ١١ وێستگە لە نێوان تاران بۆ هەمەدان و ٧ وێستگە لەسەر ڕێگای هەمەدان بۆ سنە.

جێگری وەزیری رێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی هه‌مه‌دان – كوردستان، ناوەندی ئێران بە رۆژئاوا و خاڵی سنووری باشماخ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عیراق، دەبەستێتەوە.

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
پێت نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
دوات شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پەیوەنیدر