شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌



شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش به‌ڕێژه‌ی 3 بۆ 5 پله‌ ڕوو له‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كات و خێرایی با به‌ڕێژه‌ی 17كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا چالاكه‌.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ده‌ریای سوره‌وه‌ پێشبینی دەکات کە سبه‌ی چوارشه‌مه‌ 2023/11/1 له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و پاشان تاوه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات سه‌ره‌تاش له‌ سلێمانیه‌وه‌ كاریگه‌ری باران چالاك ده‌بێت و به‌تێپه‌ڕبونی كات فراوان ده‌بێت بۆ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سۆران و ڕاپه‌ڕین و ده‌وربه‌ری هه‌ولێر.

دەشڵێت: هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ری تاوه‌ بارانی باش و هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند هه‌یه‌ به‌ زۆری له‌ سنوری سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ و كاریگه‌رییەکەشی سبه‌ی تا دره‌نگانێكی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌یه‌ دواتر دۆخی باران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” له دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ بۆ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ دووباره‌ هه‌وره‌كان چالاك ده‌بنه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌وانەی پێشتر باسمان کرد له‌گه‌ڵ چالاك بونی هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند دوباره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ تاكاته‌كانی شه‌وه‌وه‌ پاشان كۆتایی پێدێت.

راشیگەیاندووە:” له‌ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ریای ناوه‌راست داخڵی هه‌رێم ده‌بێت و به‌گشتی شێوه‌ی بارانه‌كه‌ ناوبه‌ناو ده‌بێت”.

پێشبینی بڕی بارانبارین
هه‌ولێر 3بۆ 5ملم
سلێمانی 8بۆ15ملم
كه‌ركوك 3ملم
دهۆك 4ملم
هه‌ڵه‌بجه‌5 بۆ10ملم
گه‌رمیان 5بۆ14ملم
سۆران 8بۆ13ملم
راپه‌رین 9 بۆ 14ملم

هێڵێکی شەمەندەفەر دوو شاری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە
پێشت هێڵێکی شەمەندەفەر دوو شاری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە
ئەمریکا ٣٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
دواتر ئەمریکا ٣٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
پەیوەندیدار