خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌مكرده‌وه‌



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەم كردنەوەی كرێی خوێندنی زانکۆ و کۆلیژی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، كە ئەمڕۆ 31ی 10ی 2023 بە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، بڕیاریداوە بە کەم کردەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

بەپێی فەرمانە وزارییەكە، “بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکەتان بە ڕێژەی 10% لەو زانکۆیانەی لە دوایین پڕۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان لە گروپی (B)ن، ئەو زانکۆ تایبەتانەش كه‌ لە گروپی (C)ن بە رێژەی 15% و زانکۆ تایبەتەکانی گروپی (D) بە رێژەی 20% کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن”.

سه‌باره‌ت به‌ کۆلیژە زانکۆییەکان و پەیمانگە تایبەتەکانیش، بڕیاردراوە بە رێژەی 20% کرێی خوێندن کەمبکرێتەوە.

حوسییەکان شەڕیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
پێت حوسییەکان شەڕیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
یاسین مەحمود: كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەبڵاوكردنەوەی وتەكانم
دوات یاسین مەحمود: كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەبڵاوكردنەوەی وتەكانم
پەیوەنیدر