ئەمڕۆ سێشەممە10/31، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش، لە هەولێر بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی یەکسانی ڕەگەزی و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women)
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و تێيدا جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، كار دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لەناو حکومەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە پەراوێزخستنێکی ڕۆڵی ئافرەتان لە بڕیاری سیاسی و حوکمڕانی و بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و کاردەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی کولتووری یەکسانی نێوان پیاو و ئافرەت.