نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی، جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكان و بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوووەوە و لە كاتی ئێوارەدا گەیشتەوە ئاستێكی پێوانەیی.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ دوو شەممە بەهای 100 دۆلار بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا و ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبووەوە و لە ئێستادا بووە بە 162 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی شەممە کارتی ڕافیدەین ڕاگیرا زۆربەی ئەکاونتەکان بلۆك كران، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەبوو، هەرچەندە ڕۆژانە بانكی ناوەندی نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

ساڵیادی بڕیاری1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرایەوە
پێت ساڵیادی بڕیاری1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرایەوە
وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی هاتنی پارەی مووچە ئاشكرادەكات
دوات وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی هاتنی پارەی مووچە ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر