پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سنورى گوندى نهێلى لە سنورى ئامێدى بۆردوومان کرد و تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنورى گوندى نهێلى-یان لە سنورى ئامێدى بۆردوومان کرد، تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە، هێشتا هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.