عێراق بڕیار لە شێوازی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات



ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ناكات، بۆئەوەی میکانیزمی گونجاوی دابەشکردنی مووچە بدۆزرێتەوە.

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئاشكرایکرد، ئه‌مڕۆ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ناكات و بۆ (خەڵک) وتی: “چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایی ناوه‌نديى و لیژنه‌ى دارایين بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى دیکەی عێراق”.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، “بڕیارە دوای پاکتاوکردنی ئاماری مانگەکانی ته‌مموز و ئاب و ئەيلوول تایبەت بە وەزارەتی دارایی ھەرێم، عێراق ئیمزای ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بکات و بینێرێت”.

له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانینه‌كردنى به‌غدا له‌لایه‌ن شاندى هه‌رێمه‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو دوێنێ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، غه‌ریب ئه‌حمه‌د وتی: “ئەمڕۆ شاندی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا ناکات، بەڵکو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێ کە بتوانن دابەشکردنی مووچەی مووچە ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت”.

به‌پێى زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تى دارایی به‌ شاندى هه‌رێمیان ڕاگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ چاوه‌ڕێبكه‌ن تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.

تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومانکرد
پێت تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومانکرد
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پشووی خوێندندا دەکات
دوات وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پشووی خوێندندا دەکات
پەیوەنیدر