نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٤ دۆلار و ١ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٤ هەزار و ١٠٢ دۆلار و ٥٦ سەنتە بەراورد بە تێکرای گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی ڕابردوو.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاستی حەوت هەفتەی ڕابردوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ڕۆژی هەینی گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیەواتە بەبەرزبوونەوەی نرخی هەریەکێکیان نرخی ئەوی دیکەش بەرز دەبێتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠١ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦١ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨١ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢١ هەزار دینارە

خەریکە دۆلار سەری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەخوات
پێت خەریکە دۆلار سەری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەخوات
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مەمەی شیری منداڵ درا
دوات ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مەمەی شیری منداڵ درا
پەیوەندیدار